٢٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:٤٣
مامۆستایەکی سوننە بووە بەرپرسی ناوەندی گەورەی ئیسلامی ڕۆژاوای ئێران

لە حوکمێکدا لەلایەن نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەییەوە لە کوردستان،بەرپرسی نوێ ناوەندی گەورەی ئیسلامی ڕۆژاوای ئێران دەست نیشان کرا و مامۆستایەکی ئایینی سوننە بووە بەرپرسی ئەو ناوەندە.

 حوجەتولئیسلام عەبدولڕەزا پوورزەهبی لە حوکمێکدا حاجی مامۆستا ئەیووب ئەحمەد پووری وەکوو بەرپرسی نوێ ناوەندی گەورەی ئیسلامی ڕۆژاوای ئێران دەست نیشان کرد و دەسخۆشیی لە زەحمەتەکانی حوجەتولئیسلام سەعید عەسکەری کرد.

حاجی مامۆستا ئەیووب ئەحمەدپوور پێشتر جێگری پەروەردە و لێکۆڵینەوەکانی ناوەندی گەورەی ئیسلامی ڕۆژاوای ئێران بوو.

342/